حكومهتی ماوەبەسەرچوو سهبارهت به سهردانی مهسعود بارزانی بۆ جزیرێ دەڵێت، "به پێویستی دهزانین ههمولایهكمان به هاوكاریی یهكتر، ههوڵی رهواندنهوهی نیگهرانیهكان بدهین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بە سەردانەكەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی بۆ پارێزگای شڕناخ و دەڤەری جزیرێ و بەشداریکردنی لە سیمپوزیومی مەلایێ جزیری دەدات و دەڵێت، لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست هاتنە ئاراوە، کە دڵگرانیی لێکەوتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە سەردەمێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری تورکیا و هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.
ئەوەش هاتووە، "پرۆسەی ئاشتیش هەنگاوێکی دروستە لە چارەسەرکردنی پرسێکی گرنگ و هەستیار و دەستخۆشی لە حکومەت و حزبە دەسەڵاتدارەکانی تورکیا و هەموو لایەک دەکەین کە رۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی وسەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکەدا".
دەشڵێت، " بە پێویستی دەزانین هەموو لایەکمان بە هاوکاریی یەکتر، هەوڵی رەواندنەوەی نیگەرانیەکان بدەین و جەخت لە قووڵترکردنی پەیوەندییەکان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان و سەقامگیری ناوچەکە بکەین".