سەردێڕ:

١٢ـەمین ساڵڕۆژی تیرۆری کاوە گەرمیانی لە بەریتانیا بەرز راگیرا

PM:08:33:04/12/2025

860 جار خوێندراوەتەوە

١٢ ساڵ تێپەڕی بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس، کاوە گەرمیانی و بەشێک لە ئەندامان و چالاکوانانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا گردبوونەوە لەبەردەم نوێنەرایەتی هەرێم.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ هەڵسا بە یادکردنەوەی کردنەوەی ١٢ ساڵەی تیرۆری کاوە گەرمیانی لە هەریەک لە شاری لەندەن لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی و لە شاری مانچستەر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەو رێکخراوە و بە بەشداری هاوسەری شەهید کاوە خاتوو شیرین ئەمین بە شێوەی ئۆنڵاین.

ناوبرا قسەی بۆ ئامادەبووان کرد دەربارەی چۆنێتی شەهید کردنی کاوە گەرمیانی و دواتر کەیسەکەی تاکو ئێستا بە کوێ گەیشتووە ، وە هیج گۆڕانکاریەک روویداوە لە کەیسەکەیدا توانراوە بکوژانی راستەقینەی بدۆزرێتەوە و ئاشکرا بکرێت و دواتر لە دادگایەکی سەربەخۆدا دادگایی بکرێت ئەمە و جەندین پرسیاری تری ئامادەبووان .

هاوکات بە هەمان شێوە لە هەرێمی سکۆتلاند و لە شاری گلاسگۆ لەلایەن رێکخراوی حەڤدەی شوباتەوە ئەم یادە کرایەوە.




ئاوات جەمال ساڵح













گەلەری