سەردێڕ:

تانکەرێکی سوتەمەنی لە دەربەندیخان وەرگەڕا

PM:07:45:04/12/2025

796 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، بارهەڵگرێک لە نزیک تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بە سەختی برینداربوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بارهەڵگرێک کە لە سلێمانییەوە هاتووە، لە نزیک تونێلی دەربەندیخان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێری بارهەڵگرەکە رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق کراوە لە دەربەندیخان، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، ئێستا رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی.

باسی لەوەشکرد، "لەئێستادا گرفتی هاتووچۆی رێگەی تونێلەکە چارەسەرکراوە، یەک فیدەری نزیک تونێلەکەشمان بەمەبەستی دروستنەبوونی مەترسی لەسەر تیمەکان کوژاندەوە، بەڵام کارەبای دەربەندیخان ئاساییە و گرفتی نییە".













گەلەری