PM:11:04:24/11/2025
852 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەگەیەننە ١٢ هەزار مێگاوات و دەشڵێت، لە رێگەی وڵاتانی کەنداوەوە دوو هەزار مێگاوات بۆ کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق باسی لەوەشکرد، پرۆژەکانی بەرهەمهێانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە بە دوو قۆناغ جێبەجێیدەکەن و دەشڵێت، لە ماوەی سێ ساڵدا تاواانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەگەیەننە ١٢ هەزار مێگاوات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکانی
پەیوەستکردنی بەیەکگەیاندنی کارەبا بە وڵاتانی کەنداوەوە بە سێ قۆناغ دەبێت و
وتیشی، ئاستی بەرهەمهێانی کارەبا لەو رێگەیەوە دوو هەزار مێگاواتە.
وتیشی،ئەم هەوڵانە تەواوکەری پڕۆژەکانی
وزەن بەپێی رێکەوتنەکان بە ئامانجی بەرهەمهێانی ٥٨ هەزار مێگاوات .