بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نزیكەی دوو هەزار دیناری بەهاكەی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، لە ئێستادا لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٤٣ هەزارو ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەوەش
لەكاتێكدا دێت بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا بەهای ١٠٠
دۆلاری ئەمریكی بە ١٤١ هەزارو ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بەردەوام بانکی ناوەندی عێراق لە هەوڵدایە نرخی دۆلار لە بازاڕدا بە جێگیری بهێڵێتەوە
بەشێوەی خستنەرووی بڕێکی زۆر دۆلار بۆ ناو بازاڕەکان کە هەندێک کات رۆژانە زیاتر ٢٠٠
ملیۆن دۆلارە بە شێوەی کاش و حەواڵە.
بەهای
دراوەکانی دیکە بەرامبەر دینار بەم شێوەیەیە:
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٣ هەزارو ٤٠٠ دینارە.
١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٨٠ هەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە چوار هەزار و ١٣٠ لیرەی
توركییە.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٠ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار تمەنی
ئێرانییە.