سەردێڕ:

نووسەرێکی دیاری کرد تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو

PM:01:00:24/11/2025

1248 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک لەمەوبەر، نوسەر و رۆمانووسى کورد، شێرزاد حەسەن، تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو و رەوانەى نەخۆشخانەکراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، نوسەر و رووناکبیر، شێرزاد حەسەن بەهۆی پێیاکێشانی توند و فڕێدانی لەلایەن ئۆتۆمبێلەوە، مێشکی دووچاری شڵەقانێک بووە، بەو هۆیەوە خوێن بەربوونێکی کەم لە مێشکی روویداوە.

کارگێڕی نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا ناوبراو توانای قسەکردنی هەیە، بەڵام بەهۆی بارودۆخەکەی ئێمە لە دۆخی هۆشداری تەواوداین، لەچەند کاتژمێری داهاتوو دووبارە تیشکی مێشکی بۆ دەگرینەوه، بۆ زانینی دۆخی خوێنبەربوونەکە".

لەبارەی چارەنووسی شوفێرەکەش باسی لەوەکردووە، لەلایەن بەشی پۆلیس لە نەخۆشخانە رێکاری پێویستی لەگەڵ گیراوەتەبەر.

شێرزاد حەسەن، لە دایکبووى سەرەتاى پەنجاکانى گەڕەکى خانەقاى شارى هەولێرە و خاوەنى دەیان رۆمان و چیرۆک و شانۆنامە و دەیان بابەتى وەرگێرانە.













گەلەری