PM:11:03:17/11/2025
2208 جار خوێندراوەتەوە
دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بۆ یەکەمجار چوارچێوەی هەماهەنگی بە بەشداری سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و دوو لیژنەیان پێکهێنا، کە یەکێکیان تایبەتە بە دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ٢٠٢٥، چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەئامادەبوونی سەرجەم سەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکە لە نوسینگەی حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و خۆیان وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ناساند، بەوەش بەرەو دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو هەنگاو دەنێن.
ئەوەشی خستەڕوو،
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا دوو لیژنە پێکبهێنرێت، کە یەکێکیان تایبەت دەبێت
بە تاوتوێکردنی شایستە نیشتیمانییەکان بۆ قۆناغی داهاتوو، ئەوەی دیکەشیان ئەرکی
چاوپێکەوتنی کاندیدانی پۆستی سەرۆک وەزیران لەئەستۆ دەگرێت.