PM:05:07:08/11/2025
1140 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی دەستەی هەڵژاردنەکانی عێراق لە هەرێم دەڵێت، تا ئێستا ٩٧٪ـی کارتی بایۆمێتری بە هاوڵاتیان دراوەتەوە و تەنها ١٠ هەزار کارتیان لاماوە، دەشڵێت، تا رۆژی ههڵبژاردن كارتی دهنگدان دابهش دهكرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵژاردنەکانی عێراق لە هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، رۆژی دەنگدانی تایبەت لە دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمیی نابێت و تەنها رۆژی سێ شەممە پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسهی ههڵبژاردن له حەوتی بهیانی تا شەشی
ئێواره بهردهوام بێت و بههیچ شێوهیهك كاتی دهنگدان درێژناكرێتهوه.
لەبارەی کێشەی
نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە وتیشی، لە رێگەی بەردەستخستنی ئامێری خوێندنەوەی
دەموچاوەوە کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرمان چارەسەرکردووە، ئەو کەسانەی کە
جوانکارییان ئەنجامداوە، ئامێرەکە تاوەکو رێژەی ٧٥٪ـی توانای خوێندەوەی روخساری
ئەو کەسانەی هەیە.