AM:08:06:04/11/2025
868 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە ٦٤ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک دابەزی و بە ٦٠ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی بەهۆی ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو زیادی کرد، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکای لە بازاڕی نەوتدا کەمکردووەتەوە.