PM:06:38:15/10/2025
344 جار خوێندراوەتەوە
مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی چاویان کردوە لە سلێمانی و ٦٥٩ نەشتەرگەریی گەورە و بچوک ئەنجامدراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاماری تایبەت بە سەردانیکەران و چارەخوازانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاوی لە یەکی مانگی رابردوو، تا ٣٠ـی مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا هەشت هەزار و ٢٨٥ چارەخواز سەردانی بەشی بەیانیانی نەخۆشخانەکەیان کردوە.
بەپێی ئامارەکە
٤٤٠ نەشتەرگەری گەورە و ٢١٩ نەشتەرگەری بچوک ئەنجامدراون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە
دەشڵێت، سێ هەزار و ٥٩٦ پكشنینی پەستانی چاو و ٤٣ پشكنینی پانتایی بینین و ٢٤١
پشكنینی گلێنە و ٧٣ یاك لەیزەر و ٨٠ ئارگۆن ئەنجامدراوە.
هەروەها، دوو
هەزار و ٢٢٣ پشكنینی چاویلكە و ٦٢٩ سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و ١٤١ تیشک و، هەزار و
١٤٦ پشکنینی تاقیگەیی ئەنجامدراوە.