سەردێڕ:

وادەی یەکەم گەشتی نێوان سلێمانی و تورکیا ئاشکرا کرا

PM:04:37:15/10/2025

2572 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، هێڵی ئاسمانیی توركش ئێرلاین سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چالاككرد و رۆژی ٣ـی مانگی داهاتوو وەک یەکەم گەشتی ئەو هێكە بۆ سلێمانی دیاریکراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، تورکیش ئێرلاین سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتیەکانی بۆ سلێمانی چالاککردووە و ٣ـی مانگی داهاتوو بۆ یەکەم گەشتی ئەو هێڵە بۆ سلێمانی دیاریکردووە.

هاوکات پێگەى ئەلاسکا هۆڵیدەى وێراى پشتڕاستکردنەوەى دەستپێکردنەوە، ئاشکراى کردووە کە هەموو رۆژانی (شەممان، دووشەممان ، سێ شەممان ، هەینی ) گەشتیان دەبێت.

لە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٣، هێڵى فڕۆکەوانیى تورکیا، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى لە راگرتنى سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ فڕۆکەخانەکەی ئاگادار کردەوە، دواتریش حکومەتى تورکیا بڕیاری دا ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی هەر فڕۆکەیەکدا دابخات، کە بیەوێت لە تورکیاوە گەشت بکات بۆ سلێمانی.

 

سەرەتا بۆ ماوەى مانگێک گەشتەکان راگیران، بەڵام دواتر دوو جاریکى دیکە گەشتەکان درێژکرانەوە، لە جارى یەکەمدا بۆ ١٠ـی مانگی حەوتی ٢٠٢٣ و لە جارى دووەمیش بۆ ٢٢ـی مانگی شەشی ٢٠٢٤، قەدەغەکە درێژکراوەتەوە.

جارى سێیەمیش، تا ٧ـی مانگی ١١ـی ٢٠٢٤، درێژکراوەتەوە.

جارى چوارەم، لە شەشی مانگی ١١ـی ٢٠٢٥، تورکیا قەدەغەى گەشتەکانى تاکو شەش مانگى دیکە درێژکردەوە.

پێشتر لە ٢٩ـی مانگی نۆی ٢٠١٧ و دواى ریفراندۆم، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانى بەڕووى هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر و سلێمانیدا داخست، دواتر لە مانگی حەوتی ٢٠١٨، توركیا گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی هەولێری هەڵگرت، بەڵام گەمارۆى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى درێژکرایەوە و ١٦ مانگ دواتر قەدەغەکە هەڵگیرا.












گەلەری