نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەروارد بە دوێنێ بە نزیکەیی گەیشتە چوار هەزار و ٢٠٠ دۆلار، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٥٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ١٩٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئابووریناسان
هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان
ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.
سەبارەت بەو
بابەتە سەرۆکی بەشی ستراتیجی لە کۆمپانیای راوێژکاریی (بلوو لاین فیوچەرز)
وتوویەتی، "زێڕ دەتوانێت بە ئاسانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەی و
چاوەڕوانکراوە نرخەکەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بگاتە سەرووی پێنج هەزار دۆلار."
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٣٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٥٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٩٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٨١ هەزار دینارە