PM:05:52:15/10/2025
416 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەوڵدەدەن تا ساڵی ٢٠٢٨، بتوانن کۆتایی بهێنن بە پشتبەستن بە هەناردەی غازی سروشتی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کەناڵی سی ئێن بی سی وت، عێراق چەندین ساڵه پشت به هاوردەکردنی کارەبا و غازی ئێران دەبەستێت بە تایبەتی لە وەرزی هاوین و بە بەهای چوار ملیار دۆلار لە ساڵێکدا هاوردەی غاز و کارەبای ئێران دەکات.
دەشڵێت، بەغدا چەندین رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای
تۆتاڵ ئینێرجی فەرەنسی و هەروەها کۆمپانیاکانی چین و ئیمارات واژۆ کردووە و ئەم رێککەوتنانە بە بەهای چوار بۆ پێنج ملیار
دۆلار لە ساڵێکدا، بە ئامانجی وەبەرهێنانە لە کۆکردنەوەی ئەو غازەی کە لە ئێستادا
دەسوتێنرێت.
وتیشی، بەرهەمهێنانی نەوت بڕێکی زۆر غاز دەردەدات کە بەزۆری دەسوتێنرێت، ئەم پڕۆسەیە بە فلێرینگ ناسراوە، بە
وەرگرتنەوە و پرۆسێسکردنی ئەو غازە، لەجیاتی بەفیڕۆدانی، دەتوانرێت کێشەی کەمی
کارەبای عێراق چارەسەر بکرێت.