PM:04:13:15/10/2025
400 جار خوێندراوەتەوە
ئۆپیک رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ مانگی ئەیلول بڵاوکردەوە و لەو مانگەدا عێراقدووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت بووە لەنێو ولاتانی رێکخراوەکەدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢، رێکخراوی ئۆپیک دەڵێت، عێراق چوار ملیۆن و ٦٦ هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا بەرهەمهێناوە و دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت بووە و تەنها سعودیە نەوتی زیاتر لە عێراقی بەرهەمهێناوە و لە رۆژێکدا ٩ ملیۆن و ٩٦١ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
ئۆپیک هۆکاری مانەوەی عێراقی لە دووەم گەورەترین پێگەی بەرهەمهێنەری رێکخراوەکە
گەڕاندووەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی جێگیر لە کێڵگەکانی باشور و پابەندبوونی ئەو وڵاتە
بە پشکەکانی ئۆپێک پڵەس کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.