سەردێڕ:

سندوقی نێودەوڵەتی دراو: گەشەی ئابوریی عێراق بەرزبووەتەوە

PM:02:59:15/10/2025

440 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی نێودەوڵەتیی دراو دەڵێت، گەشەی ئابووریی عێراق خێراترە لەوەی پێشتر چاوەڕواندەکرا و دەشڵێت، رێژەکە بەراورد بە ئاستی پێشبینیکراو ١.٤٪ بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا سندوقی نیدەوڵەتی دراو پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووریی عێراق باسی لەوە کردووە، رێژەی گەشەی ئابووریی عێراق بۆ ٣.٦٪ بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا تەنها بە ٢.٢٪ پێشبینی کرابوو.

سەبارەت بە کۆی گشتیی ئابووریی جیهان، سندوقی نێودەوڵەتیی دراو پێشبینیدەکات بۆ ئەمساڵ رێژەی گەشە ٣٪ بێت و پێشبینییەکانیشی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ وەک خۆی لە ٣.١٪هێشتووەتەوە.













گەلەری