سەردێڕ:

سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگاداردەکاتەوە

PM:01:20:15/10/2025

1580 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر دەڵێت، دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات، بەڵام تەنها ئەوانە دەگرێتەوە کە کەمتر لە ٥٠ تۆن گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر دەڵێت، سایلۆی هەولێر جوتياران ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ پێنجشەممە، دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێدەکات لە زنجیرە ٩٤١ تاوەکو زنجیرەی (١٠٠٠) کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.

وتیشی، ئەو جوتیارانەی لە ٥٠ تۆن بەرەوخوار گەنمیان رادەست کردووە، دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارە، کە پارەکانیان لە رێگەی بانکی TBIوەردەگرن، بەڵام ئەوانەی لە ٥٠ تۆن زیاتریان رادەست کردووە، چاوەڕێ دەکرێت پارەیان بۆ دابین بکرێت و دواتر لە کاتی دابەشكردنی ئاگادار دەکرێنەوە.

روونیشیکردەوە، ئەو کەسەی چەکی بەناوەوەیە، دەبێت خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پارەکە یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەمساڵی پێبێت، ئەگەر خاوەن چەکیش کۆچی دوایی کردبوو، ئەوا دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بهێنرێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان.













گەلەری