PM:12:40:15/10/2025
688 جار خوێندراوەتەوە
بەرگری شارستانی راپەرین دەڵێت، لە سنووری پشدەر لە شاخی بناری ئاسـۆس هاوڵاتییەک ھەڵدێرا و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەرین بڵاویکردەوە، بنکەی بەرگری شارستانی قەڵادزێ ئاگادارکرایەوە کە ھاوڵاتییەک لە شاخی بناری ئاسـۆس بەرامبەر گوندی دەشتێو ھەڵدێراوە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.
وتیشی، هاوڵاتییەکە تەمەنی ٧٠ ساڵانە، لەگەڵ چەند هاوڵاتییەک قەزوان لێکردنەوە روویان
کردووەتە بناری شاخەکە، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکان، تەرمەکەی
گەیەندراوەتە پزیشکی دادی رانیە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.