سەردێڕ:

لەسەر داوای نەوەی نوێ؛ عێراق بڕیاریدا دەرماڵە بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرجبکرێت

AM:11:53:15/10/2025

904 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە پاریزگای سلێمانی وتی، داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق ١٠٠ هەزار دیناری دەرماڵەی بژێوی بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرج بکات؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق داواکەی پەسەندکرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر داوای سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ، وەزارەتی دارایی عێراقی راسپارد ١٠٠ هەزاری دەرماڵەی بژێوی بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرجبکرێت.

جگە لەوەش، هەر دوێنێ حکومەتی عێراق بڕیاریدا نەوتی سپی بە نرخی هەرزان بۆ هەرێم بنێرێت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی ئاشكرایکردبوو، کە لەسەر داوای ئەوان سودانی رەزامەندی داوە نەوتی هەرزان بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بنێرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق ١٠٠ هەزار دیناری دەرماڵەی بژێوی بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرج بکات.

 













گەلەری