AM:11:13:15/10/2025
476 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، پاسێک لە رۆژئاوای هیندستان بووە، زیاتر لە ٥٠ سەرنشینی هەڵگرتووە و لەناکاو سووتاوە و بەهۆیەوە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە ویلایەتی راجاستانی رۆژئاوای هیندستان، ئاگر لە بەشی دواوەی پاسێک کەوتووەتەوە کە زیاتر لە ٥٠ سەرنشینی هەڵگرتووە، دواتر ئاگرەکە لە ناو پاسەکەدا بە خێرایی تەشەنەی کردووە و بەهۆیەوە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری
پاسەکە بینیویەتی دواوەی پاسەکە دوکەڵی لێ بەرزبووەتەوە، راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکەی
وەستاندووە، بەڵام ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی کردووە.
سەرۆکوەزیرانی
هیندستانیش دوا بە دوای رووداوەکە وتی حکومەت قەرەبووی کەسوکاری قوربانییەکان
دەکاتەوە بە زیاتر لە ٢٢٠٠ دۆلار بۆ هەر قوربانییەک.