AM:10:19:15/10/2025
432 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای داناغاز دەڵێت، لەگەڵ هاوبەشەکەیان "نەوتی هیلال" توانای بەرهەمهێنانیان لە كێڵگەی (كۆر مۆر ٢٥٠) بە رێژەی ٥٠٪ زیادکردووە، ئەم دەستکەوتەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی داهاتەکان و پاڵپشتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرانسەری عێراقدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کۆمپانیای داناغاز بڵاویکردەوە، كۆر مۆر ٢٥٠ بووەتە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی ژێرخانی وزەی کەرتی تایبەت لە عێراق و لە ئێستاشدا توانای بەرهەمنهێنانی بە رێژەی ٥٠٪ بەرزکراوەتەوە و هەروەها کۆی توانای بۆ بەرهەمهێنان دەگاتە ٧٥٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لە رۆژێکدا، ئەمەش لە رێگەی زیادکردنی ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا غازی ستانداردە لە رۆژێکدا.
روونیشیکردەوە، کۆی وەبەرهێنانی پڕۆژەکە یەک
ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە، هەروەها نزیکەی ٦.٢ ملیۆن کاتژمێر كاری تیادا
كراوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی ژێرخانی وزەی کەرتی
تایبەت لە عێراق لەم ساڵانەی دواییدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەم دەستکەوتە دەبێتە هۆی
زیادبونی بەرچاوی داهاتەکان و پاڵپشتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرانسەری عێراقدا.