سەردێڕ:

بەرپرسێکی بانکی ناوەندی: بەنیازین سفرەکانی سەر دینار لاببەین

AM:09:41:15/10/2025

792 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە ١٧٠ تەن و دەشڵێت، بەنیازن سفرەکانی سەر دینار لابەرن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەرپرسێکی بانکی ناوەندی عێراق بۆ میدیا عێراقییەکان باسی لەوەکرد، بانکی ناوەندنی یەدەگی زێڕی عێراقی لە ٩٠ تەنەوە بۆ ١٧٠ تەن زیادکردووە و زێری یەدەگ ٢٠٪ـی کۆی سامانی بانکی ناوەندی عێراق پێکدەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نیازی لابردنی سفرەکانی دیناریان هەیە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی کەڵەکەبوونی دراوی نەختینە لەسەر کەرتی دارایی.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە رووی خاوەندارێتی یەدەگی زێڕ و لە جیهانیشدا لە پلەی ٢٩ـیەمدایە.

 

 













گەلەری