سەردێڕ:

شوکوڵاتەی تۆخ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

AM:09:30:15/10/2025

548 جار خوێندراوەتەوە

شوکولاتەی تۆخ یەکێکە لە باشترین سەرچاوە دژە ئۆکسێنەرەکان کە دەتوانیت بیخۆیت، کانزا پێویستەکان دابین دەکات و لە نەخۆشییەکانی دڵ دەتپارێزێت.


بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی " Health" بڵاوکراوەتەوە، مامناوەندی لە خواردنی شوکولاتەدا هۆکارێکی یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی حەوت سوود کە بریتین لە:

١. دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان، ریشاڵ، ئاسن، مەگنیسیۆم، مس، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، فسفۆر، زینک، و سیلینیۆم.

٢. سەرچاوەیەکی بەهێزی دژە ئۆکسانە، کە زیانی خانەکان کەمدەکاتەوە و پیربوون خاو دەکاتەوە.

٣.ئاستی کۆلیسترۆڵی باش بەرز دەکاتەوە و کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە کەڵەکەبوون و زیانگەیاندن بە خوێنبەرەکان دەپارێزێت.

٤.رەنگە پەستانی خوێن دابەزێنێت، بەگوێرەی توێژینەوەکان کە دەرکەوتووە کاریگەرییەکی کەمی لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن هەیە، هەروەها سوودی هەیە لە باشترکردنی رۆیشتنی خوێن.

٥.ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی ئۆکسجین.

٦.پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت، ئەمەش بەهۆی دژە ئۆکسانەکانی ناوی بەتایبەتی فلاڤانۆلەکان.

٧. کارەکانی مێشک باشتر دەکات، توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی شوکولاتە کە دەوڵەمەندە بە مادەی فلاڤانۆڵ، دەبێتە هۆی باشترکردنی رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک.













گەلەری