PM:12:33:13/10/2025
728 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستیکرد بە فرۆشتنی نەوتی سپی بە هاوڵاتیان و بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی سپیش ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، دەست دەکەن بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بۆ زستانی ئەمساڵ و دابەشکردنەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕێن و گەرمیان و زاخۆ دەستپێدەکات و بڕی ٢٠٠ لیتر دەدەن بە هەر خێزانێک.
سەرەڕای ئەوەی بەغدا رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەدات بە هەرێم تاوەکو لە
ناوخۆدا بەکاریبهێنێت، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو هاوشێوەی ساڵانی پیشوو لە ناوچە
شاخاوییەکان دەستیکردەوە بە فرۆشتنی نەوتی سپی بە هاوڵاتییان و بۆ هەر بەرمیلێک ١٠٣
هەزار و ٥٠٠ دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت، ئەوە لە کاتێکدایە حکومتی عێراق بەرمیلێک نەوتی
سپی بە ٣٠ هەزار دینار دەدات بە هاوڵاتیان.