سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەکی مین لە ئەمریکا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا

PM:11:19:10/10/2025

1400 جار خوێندراوەتەوە

تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی رویدا و بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێنن.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، تەقینەوەیەک لەنزیک ناشڤیڵ لە ویلایەتی تێنیسیی ئەمریکا روویدا و تەقینەوەکە گەورە بووە و لە کۆمپانیای ئەکیورت ئینێرجێتیک سیستمز لە شاری هیکمان لە ویلایەتی تێنسی روویداوە.

بەرپرسێکیش لە بەڕێوەبەرایەتیی فریاکەوتن رایگەیاندووە، نزیکەی ١٩ کەس بێسەروشوێنن و چەندینی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە و دامودەزگاکان داوا لە ئەندامانی کوژراوان و بێسەروشوێنبوان دەکەن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر.

ئەکیورت ئینێرجێتیک سیستمز لە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە و تایبەتە بە پەرەپێدان، بەرهەمهێنان و مامەڵەکردن بە بەرهەمە تەقەمەنییەکان لە هەردوو کەرتی بەرگری و بازرگانی.













گەلەری