کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ڕۆژانی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتوچۆ ناکرێت و لە ڕێگای هێزە ئەمنیەکانەوە ئەمنیەت دەپارێزرێت.
ئەمڕۆهەینی ١٠ تشرینی یەکەم٢٠٢٥، موزەفەر عەبدولڕەحمان بەرپرسی هەماهەنگیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت، وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتیاری ئەمنیەتی ناوچەکانی هەڵبژاردن دەکات و قەدەغەی هاتوچۆش ڕاناگەیەندرێت.
وتیشی، لە ٦ـی مانگی
داهاتووەوە قوتابخانەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە وەردەگیرێن بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردنەکان.
هاوکات سەبارەت
بە بردنە ژورەوەی مۆبایل وتی، بردنە ژورەوەی مۆبایل و بەکارهێنانی لە لایەن
دەنگدەرەوە قەدەغەیە و تەنها ئەو کەسانە دەتوانن مۆبایل بەکار بهێنن کە باجی کۆمسیۆنیان لایە.
بڕیارە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراق بەڕێوە بچێت.