PM:03:45:10/10/2025
1220 جار خوێندراوەتەوە
دوای رێکەوتنی ئاگربەستی غەززە، هەزاران کەس دەستیان بە گەڕاندنەوە بۆ باکووری غەززە کرد.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، رێککەوتنی ئاگربەست لە بواری جێبەجێکردندایە و دەیان هەزار هاوڵاتی لە ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززەوە لەرێگەی شەقامی رەشیدەوە بەرە و باکووری کەرتەکە رۆیشتن.
هاوکات، لەبارەی
گەڕانەوەی ئاوارەکان، سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا
هۆشداریدا ئاوارەکان لە ناوچەی دەروازەی رەفەح، رێڕەوی فیلادلفیا و خان یونس نزیک نەبنەوە
و جەختیان لەوەکردەوە، نزیکبوونەوە لە خاکەکانی ئیسرائیل قەدەغەیە و مەترسیدارە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە دوای دوو ساڵ جەنگی هەردولا، دواجار هەردوو ئیسرائیل و حەماس لەبارەی پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاگربەست رێکەوتن.