وەزیری نەوتی عێراق دهڵێت، حکومەت سورە لەسەر وەستاندنی غاز لە كێڵگەكانی نەوت تاوهكو ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٩ و رێژەی غازی وەبەرهێنراو لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەتی ئێستادا لە ٥٣٪ تێپەڕی نەدەکرد و ئێستا گەیشتووەتە ٧٤٪.
ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وهزیرى نهوتی عێراق به ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، حکومەت سورە لەسەر وەستاندنی سوتاندنی غاز لە كێڵگەكانی نەوت تاوهكو ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٩، هەروەها ئەو بڕی غازەی كە لە هەرێمیش بەرهەم دەهێنرێت بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێتهوه.
ئاماژهى بهوهشكرد،
رێژهیهك لە غازی سروشتی وەبەرهێنراو هەیە، کە وێستگەکانی کارەبا پێویستیان
پێیەتی، پڕۆسەکانی وەبەرهێنانی غاز بەردەوامن و بە هەنگاوی روون بەڕێوەدەچن.
روونیشیكردهوه،
رێژەی غاز وەبەرهێنراو لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەتی ئێستادا لە ٥٣٪ تێپەڕی
نەدەکرد و ئێستا گەیشتووەتە ٧٤٪، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لەو پڕۆژانەی لەم ماوەیەدا
جێبەجێکران، کاریگەرییان لەسەر زیادکردنی وەبەرهێنانی غاز و ئاڕاستەکردنی بۆ تۆڕی
نیشتیمانی هەبووه بۆ سوودوەرگرتن لێی لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.
وەزیری نەوت دهشڵێت،
"جگە لە پڕۆژەکانی عەکاز لە مەنسوریە، پڕۆژەکانی غاز بۆ سێ ساڵی داهاتوو
بڕێکی زۆر دەبێت و لە رێگەی گرێبەستی تۆتاڵەوە وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت کە نزیکەی ٦٥٠
ملیۆن پێ سێجایه".