سەردێڕ:

چاوگێکی ئەمنی بۆ ئێن ئاڕ تی: بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کەسێک کوژرا

PM:01:32:04/10/2025

18900 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا لە سنووری دووزخورماتوو لایەن چەکدارێکەوە دەستڕێژی گوللە کرایەسەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە؛ کە پێشتر هاوڵاتییەک لە خورماتوو کوژراوە و خێزانی کوژراوەکە ویستوویانە تۆڵەبکەنەوە، بەم مەبەستەش دەستڕێژی گوللەیان کردووەتە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو کە گوایە کەسێکی پەیوەندیدار بە کێشەکەوە لەوێ ئامادەبووە.

وتیشی، لە رووداوەکەدا کەسێک کوژراوە و جێی ئاماژەپێدانە کە یەکێک لە بریندارەکان هیچ پەیوەندی بە رووداوەکەوە نەبووە و بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکییەوە گوللەی بەرکەوتووە.

 

 













گەلەری