سەردێڕ:

کەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت؟

PM:04:29:04/10/2025

4064 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئێن ئاڕ تی وت، رۆژی دووشەممە مووچەی مانگی حەوتی، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا چوار هەزار و ١٠٠ مامۆستایە کە کۆی خەرجیی مووچەی یەک مانگ ٢٤ ملیار دینارە.













گەلەری