سەردێڕ:

لە سنووری سۆران کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

PM:08:58:04/10/2025

1356 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سۆران دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو برا لە گوندی سیدکانی سنووری ناحیەی دیانا لە سۆران کەسێک برایەکی خۆی کوشت.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەلایەن نەخوشخانەی فریاکەوتنی سۆران بەبوونی بریندارێک کە لەئەنجامی بەرکەوتنی گولەیەک بەر سینگی برینداربووە، دواتر لە نەخوشخانە گیانی لە دەستداوە، دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەرکەوت کە رووداوەکە کوشتن بووە و کوژراو لەلایەن براکەی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی ریکارەکانی یاسایی و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تومەتباری رووداوەکە دەستگیر بکرێت بە هاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بە بڕیاری دادوەری لێکوڵینەوەی سۆران تومەتبار دەستگیربکرێت بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی و چەکی بە کارهاتوو لەتاوانەکە لەلایەن پۆلیس دەستی بەسەر داگیرا.

چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران بە ئێن ئارتی وت، ئەم ئێوارەیە هاوڵاتیەکی تەمەن ٥٤ ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان شوێنەواری گوللە بە جەستەیەوە دیار بوو و پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا.



کەریم کەیفی - سۆران












گەلەری