پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەژێر فشاردا لە سلێمانی فۆڕمی هەژماری من بە هێزە ئەمنییەکان و بەشێکی دیکەی وەزارەتەکان پڕدەکرێتەوە، دەشڵێت، لەترسی دورخستنەوەیان لەکارکردن نەیانتوانی راستیەکان لەڕێگەی میدیاکانەوە باس بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایارـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئارتی لە سلێمانی ئەوەشی وت، وەزارەتەکانی پەروەردە و کارەبا و شارەوانییەکان و بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان ئەمرۆ لەژێر فشاری هێزی دەسەڵاتداری سلێمانی فۆرمی هەژماری منییان پێ پڕدەکرێتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فەرمانبەرانەی هەژمارەکە پڕدەکەنەوە لەترسی
دورکەوتنەوەیان لە کارکردن، راستییەکان ناتوانن وەک خۆی بخەنەروو.
هاوکات، لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا یەکێتی بانگەشەی ئەوەی دەکرد لەڕێگەی
تەوتین مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابین دەکەن و دژی هەژماری منن، بەڵام دوای
تەواوبوونی بانگەشە، بەرپرسانی یەکێتی بەئاشکرا رایانگەیاند، هیچ کێشەیەکییان لەگەڵ
(هەژماری من) نییە و ئەمەش نیگەرانی هاوڵاتییانی مووچەخۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتی کاربەڕێکەر
وتبووی، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێنە سەر هەژماری من، تا
موچەکانییان لەو ڕێگەیەوە وەربگرن.
س.ج