سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستتدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون

PM:09:00:12/05/2025

2356 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی کەرکوک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، چاوگێک لە نێو پزیشیکی دادی کەرکوک بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە هۆی رووداوی هاتووچۆکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستتدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و توێتا کامیری روویداوە دوو کەس گیانی لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون، سەرجەمیشیان ئەندامی یەک خێزانن و سەرنشینی ئۆتۆمبێلی توێتا کامیریەکە بوون.



سۆران محەمەد ـ کەرکوک












گەلەری