سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:03:07/05/2025

1580 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی پێنج دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشيممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٥٩ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ سێ دۆلار بەرزبووە.

ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.














گەلەری