سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: عێراق پێویستیی بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی دادپەروەرانە هەیە

PM:05:16:05/05/2025

1824 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگه‌یاند، عێراق لە رووی ماددی و مرۆییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و خاوەن پێگەیەکی جیۆپۆلیتیکی گرنگیشە و تەنیا پێویستیی بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش و دادپەروەرانە هەیە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسرور بارزانـی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێکی پەرلەمانی عێراق کە لە ئەندامانی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پێکهاتبوو وتی، عێراق لە رووی ماددی و مرۆییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و پێویستیی بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش و دادپەروەرانە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگه‌ هاوئاهەنگی و هاوکاری نێوان هەرێم و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی عێراق پەرەی پێبدرێت، بە تایبەتی لە بوارەکانی پشتگیریکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی لە بەرژەوەندی گشت هاوڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراقدان.

وتیشی، عێراق لە رووی ماددی و مرۆییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و خاوەن پێگەیەکی جیۆپۆلیتیکی گرنگیشە و تەنیا پێویستیی بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش و دادپەروەرانە هەیە، کە رێز لە مافەکانی هەمو ناوچە و گشت پێکهاتەکانی عێراق بگرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە رێز لە سیستەمی فیدراڵی و دەستووری عێراق بگیرێت کە ماف و ئەرکەکانی هەر لایەکی دەستنیشان کردووە.













گەلەری