AM:11:04:05/05/2025
2224 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق بریاریدا دەستبکاتەوە بە دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە دامودەزگاکاندا بۆ سەرجەم بوارەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، حوکمەتی عێرق بڕیاریدا دامەزراندن دەستپێبکاتەو ئەم دامەزراندنەش لە هەڵگری بروانامەی سەرەتاییەوە تاکو دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان دەگرێتەوە و لە زۆربەی دامودەزگاکان هەلی کاریان بۆ رەخسێندراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی کاربەرێکەر بە پێچەوانەی حکومەتی عێراقەوە، ماوەی ١١ ساڵە
دامەزراندنی لە دام و دەزگا حکومییەکان راگرتووە و هیچ هەلێکی کاریشی بۆ گەنجان و
هاوڵاتیان نەرەخساندووە.