وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، عێراق له سوته‌مه‌نی گازوایلدا خۆبژێوی به‌ده‌ستهێناوه و كارده‌كات بۆ وه‌ستاندنی سووته‌مه‌نی غاز پێش ساڵی ٢٠٢٨ و سه‌باره‌ت به‌نه‌وتی هه‌رێمیش، به‌هۆی هه‌نارده نه‌كردنه‌وه‌یه‌وه، رۆژانه عێراق به‌بڕی ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیانی پێده‌گات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وەزیری نەوتی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی لەوەکرد، رێژه‌ی ئه‌و غازه‌ی كه كۆمپانیاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وت وه‌به‌رهێنراون له سه‌ره‌تای حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی گه‌یشتوه‌ته ٥٣٪ بو، ئێستا گه‌یشتووه‌ته ٦٧٪ و تا كۆتایی ئه‌مساڵیش ده‌گاته ٧٠٪ و ده‌وه‌ستێنرێت و به‌كارهێنانی ته‌واوی پێش ساڵی ٢٠٢٨ به‌ده‌ست دێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی نه‌وت
له‌م دواییانه‌دا كاره‌كانی هاورده‌كردنی غازی فراوانتر كردووه، ته‌نها پشتی به
غازی ئێران نه‌به‌ستووه، له به‌سڕه بۆرییه‌كی ٤٠ كیلۆمه‌تری ته‌واو بووه، هه‌روه‌ها
بۆرییه‌كی دیكه‌ی ٧٥ كیلۆمه‌تری هه‌یه كه له مه‌حمودیاوه تا وێستگه‌ی به‌سمایه
درێژده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك چوارڕێیان ته‌واوكردنی دواكه‌وتووه، و پێش
كۆتایی ئه‌م مانگه ته‌واو ده‌بێت.
وتیشی، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ
كۆمپانیاكان به‌رده‌وامن بۆ دابینكردنی ٥٠٠ بۆ ٧٥٠ ملیۆن پێی سێجا غازی شل بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
وێستگه‌كانی كاره‌با، جگه له‌وه‌ش یه‌ده‌گی سوته‌مه‌نی گازوایل (دیزڵ) له عێراق
گه‌یشتوه‌ته یه‌ك ملیۆن مه‌تر سێجا بۆ دابینكردنی وێستگه‌كانی كاره‌با، كه پێنج
ئه‌وه‌نده‌ی زیاتره له‌وه‌ی كه به‌رهه‌می ده‌هێنا و هه‌ڵیده‌گرت".
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی هه‌نارده‌كردنی
نه‌وت له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕونیكرده‌وه،
"حكومه‌تی فیدراڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێككه‌وتوه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی
یاسای بودجه بۆ ئاسانكاری وه‌رگرتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان له ڕێگه‌ی
به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، كاتێك ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێكرا، سه‌رسام بوین به
مه‌رجی هه‌نارده‌كردنی زیاده، كه په‌یوه‌سته به میكانیزمی كۆكردنه‌وه‌ی باجی
دارایی له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی
ئاشكراكردوه، "یاسای بودجه‌مان هه‌مواركردۆته‌وه بۆ دانانی كۆمپانیایه‌كی
ڕاوێژكاری بۆ دیاریكردنی میكانیزمی حیسابكردنی تێچوی به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك به‌رمیل
بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و كێڵگانه له هه‌رێم، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م
هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردوه، له‌كاتێكدا هه‌نارده نه‌كردنی نه‌وتی
هه‌رێم زیانی به‌رچاوی له عێراقداوه كه ده‌گاته 300 هه‌زار به‌رمیل له
ڕۆژێكدا، به‌پێی به‌ڵێنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆپێك، هه‌روه‌ها نه‌وتی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك
له پشكی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده سودی لێ وه‌رناگرێت".