سەردێڕ:

كۆمسیۆنی عێراق وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانیەتیەكانی درێژكردەوە

PM:02:20:04/05/2025

2052 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق تاوەكو كۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی ١٤ی ئەم مانگە درێژكرایەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستەی کۆمیساران ئەمڕۆ ماوەی ناو تۆمارکردن درێژکرایەوە بۆ ئەو هاوپەیمانییە سیاسیانەی کە ئارەزوی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەی کۆمیساران بڕیاری داوە ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان تا کۆتایی رۆژی دەوامی فەرمی لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥ درێژ بکرێتەوە.

وتیشی، رۆژی ٩ی مانگی رابردو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پەرلەمان دیاریكرد كه‌ به‌پێی واده‌كه‌ ١١ی تشرینی دوه‌می  ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

 













گەلەری