سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: هەوڵەکانی سری سورەییا بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەمیشە لە بیری گەلان دەمێنێتەوە

PM:11:14:03/05/2025

2076 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رایگەیاند، هەوڵەکانی سری سورەیا ئۆندەر بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بۆ هەمیشە لە بیری گەلان دەمێنێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٣ـی ئایارـی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە هەژماری خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، لە بارەی مردنی سری سورەییا دەڵێت، بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی مردنی سری سورەییا ئۆندەر سیاستەمەندار و ئەندامی شاندی ئیمراڵی بیست، سەرەخۆشی لە خێزان و هاوڕێیانی و دەم پارتی و ئاشت خوازان دەکات.

باسی لەوەشکرد، ماندووبوون و کار و خەباتی سری سورەییا ئۆندەر لە پێناو ئاشتی، چارەسەر و پێکەوەژیانی لە دڵ و بیری گەلاندا جێگەی خۆی گرتووە.













گەلەری