ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی لە رێگای ئەدای دارایی ناوازەوە کە رەنگدانەوەی باڵادەستی کۆمپانیاکەیە لە کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا.
ئاسیاسێڵ ئەنجامی زانیاریە داراییە وردبینیکراوەکانی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٤ راگەیاند، کە لە ٣١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دا کۆتایی هاتووە. ئەمەش دووپاتکردنەوەی گەشەسەندنی بەهێزییەتی لەسەر ئاستی داهات و قازانج و بنکەی بەشداربووان. ئەم ئەنجامانە دەرخەری ئەو راستییەن کە کۆمپانیا جێ پەنجەی لە کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا دیارە و پابەندبوونی بەهێزی لە سەرکردایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و داهێنانی چارەسەری پەیوەندییە مۆدێرنەکان پشتڕاست دەکاتەوە.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئەنجامی دارایی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، کە داهاتەکەی بە بەراورد
بە ساڵی پێشوو بە رێژەی ١٢.٨٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی ١.٩ ترلیۆن دیناری
عێراقی. هەروەها کۆمپانیا قازانجی پێش پێدانیسوودەکان و باجەکان و کەمبوونەوەی زەمەنی بەها و سرینەوەی زەمەنی بەها (EBITDA)ی ٨٦٠ ملیار دیناری عێراقی
تۆمارکردووە، بەمەش گەشەی ١٨.١٪ـی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا قازانجی تەواو
بەدەستهاتوو گەیشتووەتە ٣٩٤ ملیار دینار، کە زیادبوونێکی بەرچاوی بە رێژەی ١٢٪ تۆمارکردووە. ئەم
ئەنجامە رەنگدانەوەی سەرکەوتنی پلانەکانی کۆمپانیا و کارایی جێبەجێکردنیانە.
لە لایەکی دیکەوە، بنکەی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ فروانتر بووە و لە
کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ـدا بووە بە ١٩.١ ملیۆن بەشداربوو، لە کاتێکدا ژمارەکە لە ساڵی ٢٠٢٣دا
١٧.٧ ملیۆن بەشداربوو بووە. ئەمەش رەنگدانەوەی سەرکەوتنی ستراتیژییەکانی کۆمپانیایە
بۆ راکێشانی توێژی نوێ لە بەشداربووان و بەرزکردنەوەی هەستی دڵسۆزی بەشداربووانی
ئێستای.
لەم چوارچێوەیەدا بەڕێز فاروق مستەفا رەسووڵ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی رایگەیاند:
" ئاسیاسێڵ
بەردەوام دەبێت لە بەرەوپێشچوون بۆ داهاتوو بە ئاراستەیەک کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونییەتی
بە داهێنان و گەشەسەندنی بەردەوام. ئێمە پاپەندین بەوەی هاوشانی سەردەمیانەترین
تەکنەلۆژیا و خزمەتگوزارییە جیهانییەکان بڕۆین بەجۆرێک کە ئاسانکاری بکات لە دابینکردنی پێداویستییە روو لە زیادەکانی بازاڕ و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی بەشداربووانمان و کۆمەڵگەی
عێراقی. بە هەمان ئاست، لە ڕێگەی چارەسەرە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکانەوە کە
پاڵپشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەکات وپێگە پێشەنگەکەمان لە کەرتی پەیوەندییەکان
پتەوتر دەکات."
هەروەها کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایدەگەیەنێت کە سەرجەم ئەو زانیاریانەی خراونەتە
بەردەست پەیوەستن بە ساڵی دارایی ٢٠٢٤ ـەوە، هیچ ئاماژەیەک یان پێشبینیەکی تایبەت
بە ساڵی ٢٠٢٥ ناگرێتەوە. ئاسیاسێڵ ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و سوپاسی بێپایانی خاوەن
پشک و وەبەرهێنەورە بەرێزەکانی دەکات بۆ دڵسۆزی و پشتگیری بەردەوامییان و متمانەیان لە ئاراستەی
کۆمپانیا و پابەندبوونی بە شەفافیەت و خستنەڕووە وەرزییەکانییەوە. هەروەها
ئاسیاسێڵ پابەندبوونی هەمیشەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ کێبڕکێکردنی دادپەروەرانە لە
کەرتی پەیوەندییەکانی عێراق و رەتکردنەوەی هەر جۆرە قۆرخکارییەک، بەو باوەڕەی کە بازاڕێکی
کێبڕکێکار پەرە بە داهێنان دەدات و کوالیتی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان باشتر
دەکات.
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
"ئاسیاسێڵ، کۆماندەکاتەوە" دابینکاری سەرەکییە لە خزمەتگوزارییەکانی
مۆبایل و دیجیتاڵی لە عێراقدا. کە خزمەتی
نزیکەی ٢٠ مليۆن بەشداربوو دەکات. تۆرە نیشتیمانییەکەی زیاتر لە ٩٩.٠٦٪ ـی
دانیشتووان دەگرێتەوە و ئاستبەرزترین خزمەتگوزاری 4G لە سەرجەم پارێزگاکاندا پێشکەش دەکات. ئاسیاسێڵ، شانازی بە رۆلی
پێشەنگەکەیەوە دەکات لە چەسپاندنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا لە رێگای وەبەرهێنانە
بەردەوامەکانی لە ژێرخان و تەکنۆلۆجیا پێشکەتووەکان.