PM:08:23:20/04/2025
1256 جار خوێندراوەتەوە
ته‌ندروستی عێراق تۆماركردنی پێنج حاڵه‌تی نوێی تای خوێنبه‌ربونی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە ژماره‌ی تووشبوان گه‌یشتووه‌ته ١٩ كه‌س.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگه‌یاندووه، دۆخی په‌تازانیی سه‌باره‌ت به تای خوێنبه‌ربوون بۆ ١٩ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێنج حاڵه‌تی نوێ تۆماركران.
ئاماژەی بەوەکرد، لەناو تووشبووه‌كاندا دوو حاڵه‌تی
مردن تۆماركراون، تووشبووه‌كانی دیكه‌ش له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
باسی لەوەشکرد، تووشبووه‌كان به‌جۆرێكن كه له
پارێزگای زیقاڕ حه‌وت تووشبوو، له پارێزگای كه‌ركوك چوار حاڵه‌تی توشبوون و دوو
حاڵه‌تی حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون، له پارێزگای موسه‌ننا سێ حاڵه‌ت، له
نه‌ینه‌وا یه‌ك، به‌سڕه یه‌ك، ره‌سافه‌ی به‌غدا یه‌ك، میسان یه‌ك، واست یه‌ك تووشبوویان
تۆماركردووه.