سەردێڕ:

فاستلینکەکەت نوێ بکەرەوە بۆ ئاستێکی باڵاتر

PM:01:47:10/10/2024

920 جار خوێندراوەتەوە

فاستلینک، پێشەنگە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی 4G LTE لە عێراق، لە ئێستاشدا هاوبەشییەکی نوێی سەرنجڕاکێش لەگەڵ FIB ڕادەگەیەنێت، لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییە تایبەتەوە، بەکارهێنەرانی فاستلینک دەتوانن پاکێجی ٢٠ هەزار دیناری بکڕن کە گەورەترین و خێراترین پاکێجە و راستەوخۆ کاشباک وەردەگرن بۆ هەژماری FIB تایبەت بە خۆیان کە بڕەکەی دوو هەزار دینارە.


کۆمپانیای فاستلینک باسی لەوەکردووە، ئۆفەرەکە ئەمڕۆ دەستپێدەکات و بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە، بەشداربووانی فاستلینک دەتوانن پاکێجی ٢٠ هەزار دیناری بکڕن تەنها بە ١٨ هەزار دینار. ئەم ئۆفەرە تەنها بۆ ئەو بەشداربووانە بەردەستە کە لەڕێی هەژماری FIB تایبەت بە خۆیان پارە دەدەن و ئەپڵیکەیشنی فاستلینک بەکاردەهێنن.

چۆن دەتوانیت سوودمەند بیت لەم ئۆفەرە:

١.ئەپڵیکەیشنی فاستلینک دابەزێنە: بەڵام دڵنیا بە کە لەناو مۆبایلەکەت دوواین ئەپدەیت بەکاردەهێنیت، بەردەستە لە هەردوو پلاتفۆرمیApp Store و Google Play.

٢.پاکێجی ٢٠ هەزار دیناری هەڵبژێرە: لە ناو بژاردەی پاکێجەکان، پاکێجی ٢٠ هەزار دیناری هەڵبژێرە.

٣.لەڕێی FIB پارەبدە: لە کاتی پارەدان، شێوازی پارەدان لەڕێی FIB هەڵبژێرە.

٤.کاشباک وەربگرەوە: لە پاش تەواوبوونی پرۆسەی پارەدان، بڕی دوو هەزار دینار کاشباک بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەچێتەوە سەر هەژماری FIB تایبەت بە خۆت.

لەو بارەیەوە رامی رەمزی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فاستلینک رایگەیاند، "ئێمە لە فاستلینک هەمیشە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێین بۆ بەرزکردنەوەی ئەو بەهایەی پێشکەشی بەشداربووانمان دەکەین."

دەتوانن کلیک لێرە بکەن بۆ زانیاری زیاتر..













گەلەری