سەردێڕ:

بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکانی سودان و غەززە چەندین وڵات لە راوێژ و پەیوەندیدان

PM:05:20:14/08/2024

572 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند، لەبارەی بارودۆخی سودان و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست و کارکردن لەسەر گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە دانیشتوانی سودان هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی میسر و سعودیە و ئیماڕات و تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد ئەبوزەید وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند، هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی میسر و سعودیە و ئیماڕات و تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە لەبارەی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکانی سودان.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە پەیوەندییەکەدا دەست خراوەتە سەر بارودۆخی سودان و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست و کارکردن لەسەر گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە دانیشتوانی سودان.

باسی لەوەش کرد، جگە لە سودان، لە پەیوەندییەکەدا دۆخی غەززە گفتوگۆی لەسەر کرا و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٤ـی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە جەنگ لەنێوان سوپای سودان و ‌هێزەکانی پاڵپشتی خێرا بەهۆی هەوڵەکان بۆ یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان و دامەزراندنی هێزی پاڵپشتی خێرا وەک بەشێك لە سوپا دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە هەزاران خێزانی سودانی ئاوارە بوون و هەزاران سودانی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە جەنگی نەتەوەیش لە سودانی سەری هەڵداوە، ئەو وڵاتە ٤٥٠ ملیۆن کەسی تێدا دەژی کە دابەش بوون بەسەر ٥٦ نەتەوەدا جیاواز و ٥٧٠ تیرەی جیاواز پێکدەهێنن و هەریەک لەو نەتەوە و تیرە جیاوازانەش پاڵپشتی لایەنێکی جیاواز دەکەن و بووتەنە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێ نەتەوەیی.

هاوکات، ماوەی زیاتر لە نۆ مانگە جەنگی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و دوایین ئاماری قوربانیانی جەنگی غەززەش ئاشکرای کردووە، تا ئێستا نزیکەی ٤٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٩٥ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون، لە ئیسرائیلیش هەزار و ١٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت هەزار و ٧٣٠ کەسیش بریندار بوون.













گەلەری