سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:02:39:29/06/2024

2064 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، روداوێکی هاتوچۆ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین رووی داوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە. دەشڵێت، "ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە پێشمەرگە بووە".


ئەمڕۆ شەممە، عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناوچەی پاشکۆتەڵی سەر بە دۆڵی شاورێ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆتۆمبیلەکە لە جۆری کیا سیڤیا بووە، کە بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە. وتیشی،" ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە پیشەی پێشمەرگە بووە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی رانیە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی زاخۆ- باتیفا روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و نۆی کەسی دیکە بریندار بوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی مردن لە هەرێمدا دادەنرێن، شۆفێرانیش بەشێکی زۆری بۆ خراپی رێگاوبانەکان و نەبوونی سیستم لە رێگاوبانەکان دەگەڕێننەوە.

سابر عەبدوڵا - راپەڕین












گەلەری