سەردێڕ:

نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست

PM:05:59:06/10/2025

13808 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ گەیشتە ٨٠٠ هەزار دینار و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی ١٥ هەزار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٠٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٨٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٠٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٣٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩١٤ هەزار دینارە














گەلەری