PM:03:45:05/10/2025
512 جار خوێندراوەتەوە
بە ئامانجی سادەکردنی مامەڵە داراییەکان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری دراوی وڵاتەکە؛ حکومەتی ئێران یاسای لابردنی چوار سفری دراوەکەی پەسەند کرد، بەوەش ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دەبێت بە هەزار و ١٤٠ تمەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە دانیشتنێکی گشتی پەرلەمانی ئێراندا، پڕۆژە یاسای لابردنی سفرەکانی دراوەکە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگی ١٤٤ دەنگی بەڵێ و ١٠٨ دەنگی نەخێر پەسەندکرا.
ئاماژە بەوەشکراوە،
ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئێران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزا سەپێنراوەکان و
دابەزاندنی هەڵئاوسانە لە وڵاتەکەدا و متمانە بە دراوی ناوخۆیی زیاتر دەکات.
بە پێی ئەم بڕیارە، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دەبێت بە هەزار و ١٤٠ تمەن.