سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی هۆکاری پشت شەڕەتەقەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات

PM:09:33:10/06/2024

86668 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی شەڕەتەقەکەی هەولێرەوە بۆ سێ کەس بەرزبووەتەوە. باسی لەوەش کرد، شەڕەکە بەهۆی ئەوەوە بووە دوو بەرپرس یەک زەویان داوە بە دوو کەسی جیاواز.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. چاوگێکی ئاگاداریش ئاماژەی بەوە کرد، شەڕەکە لەسەر کێشەی زەوی بووە.

دەشڵێت، شەڕەکە بەهۆی ئەوەوە بووە دوو بەرپرس یەک پارچە زەویان بەپێی رێکارەکانی وەبەرهێنان بە دوو وەبەرهێن داوە بێ ئەوەی وەبەرهێنەرەکان ئاگادار بن.

 ئەوەشی خستە روو، ئەو رووداوە بووە بە کێشە لەنێوان وەبەرهێنەرەکان و ئەو شەڕەتەقەیەی لێکەوتووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە،بەرپرسانی هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا و مەرجەکانی وەبەرهێنان مامەڵە بە زەوی وەبەرهێنانەکانەوە دەکەن و لەسەر بنەمای سود و هاوبەشی دابەشیان دەکەن بەسەر وەبەرهێنەکاندا.













گەلەری