سەردێڕ:

کاندیدانی یەکێتی و پارتی لە کەرکوک لە ئێستاوە هەڕەشەی وازهێنان و کشانەوە دەکەن

PM:09:04:12/11/2023

4160 جار خوێندراوەتەوە

هێشتا هیچ نەبووە و خەڵک دەنگی پێنەداون کاندیدان و کادیرانی یەکێتی وپارتی لە ئێستاوە هەڕەشەی وازهێنان و کشانەوە دەکەن، وەک دەوترێت لە بری ئەوەی لە خەمی خەڵکدا بن خەریکی باڵباڵین و کێشمەکێشمی ناوخۆیی خۆیانن بۆ پاراستنی بەرژوەندی و کۆمپانیاکانیان.


هێشتا نەچووەتە سەر کورسییەکەی و دیارنیە چەند دەنگ دەهێنێت کەچی یەکێک لە کاندیدانی یەکێتی لە کەرکوک هەڕەشەی کشانەوە و وازهێنان دەکات لە کاندیدی.

وەک بەشێک لە هاوڵاتییان دەڵێن، تۆبڵێی چۆن خەڵکی کەرکوک یان تەنانەت کادیرێکی یەکێتی دڵی بەو جۆرە سیاسەتکردنە خۆش بێت و دەنگیان پێبدات کە دەیان ساڵە کەم رۆژ هەیە یەکێکیان وازنەهێنێت و باڵێک لە حزبەکە نەکشێتەوە.

هاوکات، کاوێز مەلا پەروێز کادیری پارتی باس لەوە دەکات، کاندیدانی ئەو حزبە لە کەرکوک لاواز و تەنانەت لەسەر ئاستی لقەکان ناسراو نین.

وەک هاوڵاتیان دەڵێن، پارتی و یەکێتی دوو نمونەی حزبایەتی بەرژەوەندخواز، کۆمەلێک بەرپرسی بەرژەوەندخواز دەستیان بەسەردا گرتووە و ئامانجیان پارە و کۆمپانیا و کەسابەتە، نەک گۆرینی گوزەرانی هاوڵاتییان لە هەرێم و کەرکوکیش سەرقاڵی کەسابەتی خۆیانن.

هەرەشەی کاندیدی یەکێتی شتێکی نوێ نییە، بەڵکو ئەو حیزبە هەر رۆژە و باڵێکی لێ جیادەبێتەوە و هەر رۆژە و یەکێک وازی لێ دەهێنێت و ناکۆکی نوێ و جۆراوجۆر لە نێوانیاندا دروست دەبێت، بەڵام سەیر لەوەدایە هیچ کام لەو ناکۆکیانە لەپێناو خەڵک و بەتایبەت خەلکی کەرکوک و هاوڵاتیاندا نییە، بەڵکو هەموی شەرە لەسەر بەرژەوەندی و پارە و کۆمپانیاکانیان.













گەلەری