وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە دوو فڕۆکەی جەنگی بنکەیەکی سەربازی هێزە چەکدارەکانیان لە سوریا کردووەتە ئامانج کە کۆگای چەک و کەرەستەی سەربازی بووە.
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکەیان بۆسەر هێزە چەکدارەکان بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا و لە وەڵامی ئەو هێرشانەدایە کە پێشتر دەکرایە سەر بنکە و بارەگاکانیان لە عێراق و سوریا.
وتیشی، ئامادەن
بۆ ئەوەی هەنگاوی دیکە بنێن بۆ بەرگریکردن لە هێز و بنکەکانیان لە ناوچەکەدا.
ئەوەشى خستە ڕوو،
هیچ شتێک هێندەی سەلامەتی هێزەکانی ئەمریکا بۆ جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا گرنگ نییە و فەرمانەکەی پەیامی ئەمریکایە بۆ پارێزگاریکردن
لە هێزەکان و هەموو بەرژەوەندیەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەکەدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا زیاتر لە ٤٠ هێرش لە عێراق و سووریا
کراوتە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانیان.