سەردێڕ:

بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ئێران سێ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:08:07:22/09/2023

2268 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارین لە پارێزگای سیستان-بەلوچستانی لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی کە پارێزگای سیستان- بەلوچستانی گرتووەتەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەسی دیکەش پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەبووە.

لەوبارەیەوە بەرپرسی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگاکە بڵاویکردەوە، لەم هەفتەیەدا سێ کەس "بەهۆی ڕووداوەکانی کەمبوونەوەی بینین گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆی خۆڵبارینەکەوە توشی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و دڵ و چاو بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.













گەلەری