AM:10:50:16/09/2023
15908 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە چاوگێکی پۆلیسی هەولێر دەستی کەوتووە، لە چەند شەوی رابردوودا لە هەولێر لەشەقامی باتە ژنێکی سواڵکەر کە بڕێکی زۆر پارە و دوو موبایلی ئایفۆنی ١٣ی پێبووە، دەستگیرکردووە.
چاوگێک لە پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە چەند شەوی رابردوودا ژنێکی سواڵکەریان لە شەقامی باتە دەستگیرکردووە کە بڕێکی زۆر پارە و دوو ئافۆن ١٣ی پێبووە.
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ژنەکە بە رەگەز عەرەبە و لە یەکێک
لە هۆتێلەکانی ناو شاری هەولێر ژورێکی گرتووە و پێشەکی پارەی شەش مانگ کرێی ژورەکەی
داوە.
ڕزگار کۆچەر - هەولێر